حكومەتی عیراق 100 ملیار دینار بۆ شایستەی جوتیاران خەرج دەكات و لەو بڕەش 12 ملیار و 607 ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستانە.
نەوزاد كامیل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، حكومەتی عیراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی 100 ملیار دینار بۆ شایستەی جوتیارانی عیراق، لەو بڕە پارەیەش، 12 ملیار و 607 ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
لەبارەی پشكی پارێزگاكانی هەرێمیش وتی، چوار ملیار و پێنج ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر، چوار ملیار و 930 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و سێ‌ ملیار و 672 ملیۆن دیناریش بۆ دهۆك خەرج دەكرێت.
نەوزاد كامیل وتیشی، ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوای تەواوكردنی رێكارەكان دابەشكردنی ئەو پارەیە دەستپێدەكات.
جەختیشیكردەوە، 183 ملیار و 205 ملیۆن پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 تائێستا لەلای حكومەتی عیراق ماوە.