دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگا ئەمنییە عیراقییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش نۆ تیرۆرستیان دەستگیرکردووە.


دەقی راگەیەنراوەکە: 

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی ٩ تیرۆریست ڕادەگەیەنێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری وورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەسنووری 
(سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین) توانیان( ٩ )تیرۆریستی 
داعش دەستگیربکەن.

لەماوەی ١ تا ٢٧ی ٢٠٢٦/٤ لەچەند چالاکییەکی جیاوازدا، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانرا سەرجەم ئەندامانی ئەوگروپە تیرۆریستییە دەستگیربکرێت کە لەڕابردوودا ئەندامی چالاکی داعش بوون.

لەئێستادا سەرجەم تیرۆریستان بە ماددەکانی(٢ و ٤) تیرۆر، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.