عەلی زەیدی ئەمڕۆ سەردانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات
ساکۆ سمکۆ
٢ی ئایاری ٢٠٢٦
ئەم وێنەیە بە زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە
دوای ئەوە عەلی زەیدی پێشوتر رایگەیاندبوو بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە فڕۆکەخانەی هەولێر دابەزی و بڕیاریشە سەردانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، دووشەممەی رابردوو لەلایەن نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراقەوە راسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عیراق و زەیدیش ئەو بڕیارەی قبوڵکرد و بەنیازیش سەردانی تەواوی حزبە سیاسییەکانی عیراق بە کوردستانیشەوە بکات.
هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو سەردانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکات، بەمەبەستی شرۆڤەکردنی دوایین پێشهاتەکان و تاوتوێکردنی نوێترین رەوشی ناوچەکە و پرسی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و داواکارییەکانی هەردوولا.



