عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و مەسرور بارزانی چووە پێشوازی
ساکۆ سمکۆ
٢ی ئایاری ٢٠٢٦
دوای ئەوەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بڕیاربوو سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لەسەر فەرشی سور پێشوازیی لێکرد.
بڕیاریشە لە پیرمام چاوی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەوێت و گوێ بۆ داواکارییەکانیان بگرێت و وەرگرتنی پۆست و وەزارەتەکان لە حکومەتی نوێی عیراقدا تاوتوێ بکەن.
پێدەچێت زەیدی بە دەستی بەتاڵەوە نەچووبێتە هەولێر و کۆمەڵێک داواکاری بۆ پارتی دیموکارتی کوردستان پێبێت و داوایان لێبکات کە بەشداربن لە حکومەتی نوێی عیراق.



