سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکی نوێدا هۆشداری توندی داوەتە  ئەمریکا و ئیسرائیل و رایگەیاندوە، کە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، بە وەڵامێکی ستراتیژی و  چاوەڕواننەکراو روبەڕوو دەبێتەوە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ سوپاسی پاسداران، بانگەشەی ئەوەدەکات کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی و بەرگریدان، بەجۆرێک کە تەنانەت پێشبینی هێرشی زەمینیشیان کردووە و کەمپیان بۆ دەستگیرکردنی سەربازەکانی ئەمریکا ئیسرائیل ئامادە کردوە.

سوپای پاسداران داوا لە ئەمریکییەکان دەکات، چیتر نەبنە یاری دەستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئاماژە بەوە دەکەن کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لەژێر هێرشەکاندا وێران بوون و توانای نۆژەنکردنەوەیان نەماوە؛ بۆیە تەنها بژاردەی بەردەمیان کشانەوەی بێ مەرج و خێرایە لە ناوچەکە.

سوپای پاسداران، لە راگەیەندراوەکەدا، جەختیکردوەتەوە، کە کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز ستراتیژییەکی جێگیری ئێرانە و بەردەوام دەبن لە رێگریکردن لە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان دەکرێت، لە کاتێکدا هاتوچۆ بۆ وڵاتانی تر بە ئاسانی بەردەوام دەبێت.