وەزیری بەرگریی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتانی فەرەنسا، بەلجیکا و هۆڵەندا خاوەنی هێز و توانایەکی باڵای مینڕێژکردن و پاککردنەوەی دەریاکانن، کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ مسۆگەرکردنی تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروی هورمز

کاترین ڤۆترین، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە لێدوانێکی نوێدا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پلانەکەی ئەوان تەنها لایەنێکی بەرگریی هەیە و بە هیچ شێوەیەک هێرشبەرانە نییە، ئامانج لێی تەنها پاراستنی سەلامەتی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانە.

بابەتەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی بەرگریی و ئاسایشیی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن تاوتوێ دەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە چڕبوونەتەوە.

گەروی هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، لە کاتی گرژییە سەربازییەکاندا، ئێران چەندین جار هەڕەشەی داخستنی گەروەکەی کردووە و لە ئێستاشدا ئەو وڵاتە "مینی دەریایی لە گەروەکە چاندووە و وەک هەڕەشەیەکی کرداریی بەکاریدەهێنێت".