كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ ئالۆگۆڕی پۆستی پارێزگار بەڕێوەدەچێت
ساکۆ
١٦ی نیسانی ٢٠٢٦
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ ئاڵوگۆری پۆستی پارێزگار و ئەنجامدانی چەند گۆڕانكاریەك لە پۆستە ئیداریەكانی پارێزگاكە بەڕێوەدەچێت و رێككەوتن كراوە زۆرینەی پۆستەكان بۆ كورد بێت
بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز و بەپێی رێككەوتنی لایەنە سیاسیەكانی كەركوك، پۆستی قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك، قائیمقامی قەزای داقوق و جێگری پارێزگاری كەركوك، سێ یاریدەدەر و پێنج راوێژكاری پارێزگار و فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر، بۆ كورد دەبێت.
هەربەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، لێپرسراوانی كورد لە كەركوك هەمان دەستكراوەیی پێشوویان دەبێت لەڕوی راگەیاندنی پڕۆژە و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی پارێزگاكە.
بەپێی رێككەوتنەكان هەر یەك لە ئاڤێستا شێخ محەمەد دەكرێت بە قائیمقامی ناوەندی كەركوك و عەدنان حوسێن، دەبێتە بە قائیمقامی قەزای داقوق.



