سەرۆك كۆماری ئێران هۆشداریدەدات لەوەی فشارەكانی سەر وڵاتەكەی بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە گەیشتوونەتە قۆناغێكی مەترسیدار و تارانیان رووبەڕووی رەوشێكی خراپی مێژوویی كردووەتەوە.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە پەراوێزی لوتكەی برێكس لە هندستان رایگەیاند، دوای سەرهەڵدانەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، فشارەكانی سەر تاران گەیشتوونەتە قۆناغێكی مەترسیدار، ئەوەش لەكاتێدایە كە جیهان لە ئێستادا بە رەوشێكی ئاڵۆزیی بێپێشینەدا تێدەپەڕێت.

وتیشی، ئێران چەندین ساڵە رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ئاستی فشارەكان تەواوی كایە و بوارەكانی وڵاتەكەی گرتووەتەوە، لەوانەش سیاسی، سەربازی، بازرگانی، وزە، ژێرخان و دارایی، لێكەوتی ئەو فشارانەش تەواوی سنوورەكانی بەزاندووە.