دوای بڕیاری گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە، حکومەتی ئیسپانیا  ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپی بە شتێکی بێمانا وەسف کرد و رایگەیاندوە، بە تەواوەتی شتێکی نالۆجیکییە و جیهان دەخاتە رەوشێکی خراپەوە.

مارگاریتا رۆبلێس، وەزیری بەرگریی ئیسپانیا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای نیشتمانی وڵاتەکە جەختی کردوەتەوە، کە رەوتی روداوەکان لە سەرەتای جەنگەکەوە "بە تەواوی نالۆژیکی" بووە و هیچ هۆکارێکی روون نییە بۆ دەستپێکردنی جەنگەکە.

ناوبراو  ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشکردنە سەر ئێران  بڕیاربوو شەڕێکی کورت بێت ئێستا گۆڕاوە بۆ قەیرانێکی ئاڵۆز و خراپ و بە تەواوەتی کاریگەری لەسەر جیهان دروست کردوە.

وەزیری بەرگری ئیسپانیا هۆشداریداوە لەوەی ئەم هەڕەشە نوێیە، کە مەبەستی گەمارۆدانی گەروی هورمزە، رەوشی ناوچيکە زیاتر ئاڵۆز دەکات و کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت.

حکومەتی ئیسپانیا بە سەرۆکایەتی پێدرۆ سانچێز، یەکێکە لەو وڵاتانەی بە راشکاوانە دژی هێرشکردنە سەر ئێرانە و پێشتریش کایەی ئاسمانی وڵآتەکەی بەرووی فڕۆکەکانی ئەمریکا ئیسرائیلدا داخستبوو