فۆربز: نرخی سوتەمەنی لە جیهاندا گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی 21 ساڵی رابردوو
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
گۆڤاری فۆربزی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، نرخی سوتەمەنی لە جیهاندا گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی 21 ساڵی رابردوو، پێشبینیش دەكات كاریگەرییەكانی لە داهاتودا زیاتر بێت.
گۆڤاری فۆربز لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهانیش نرخی سوتەمەنییەكانی وەك بەنزین و غاز گران بووە.
باسی لەوەش كردووە، بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە دوای جەنگ، بەرزترین ئاستی لە دوای ساڵی 2005 تۆمار كردووە، ئەوەش بووەتە هۆی هەڵاوسانی ئابوری و سەختی بژێوی ژیان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەت رۆژئاوا.
ئەوە لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی ئێران، نرخی نەوت گەیشتە زیاتر لە 100 دۆلار و نرخی بەنزین و سوتەمەنیش لە ئەمریكا بۆ 30% بەرزبوویەوە.



