بەهۆی ناسەقامگیری رەوشی کەشوهەوا، پێشبینی دەکرێت لە سەعاتەکانی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە بروسکە روو لە هەرێم بکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە تاوەباران و هەورە بروسکەی بەهاری ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، کە زۆرتر کاریگەرییەکەی لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت و هاوشێوەی دوێنێ دەبن، بە جۆرێک بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 19 پلە و لە سلێمانی 16 پلەی سیلیزی دەبێت.

کەشناسی راشیگەیاند، سبەینێ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا، لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی فراوانتری تاوەباران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 19 پلەی سیلیزی

پیرمام 17 پلەی سیلیزی

سۆران 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی

دهۆک 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی