بازگەی باوە مەحمود لە خانەقین بەڕووی بازرگاناندا كرایەوە
لازیا عەلی
٦ی نیسانی ٢٠٢٦
لە میانەی هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد، رێگەی بازرگانی بازگەی باوە مەحمود لە خانەقین بۆ گواستنەوەی كاڵا و شمەك بۆ ناوەڕاست و باشوری عیراق كرایەوە.
سروە محەمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەم بەیانییە یەكەم باری بازرگانی لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق لە بازگەی باوە مەحمود لە خانەقین بەڕێكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەنگاوە دوای وەرگرتنی رەزامەندی رەسمی لایەنە پەیوەندیدارەكان دێت و لەمەودوا سەرجەم كاڵا ناوخۆیی و دەرەكییەكان بەپێی سیستمێكی نوێ لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی پارێزگاكانی تر دەكرێن بەبێ دروستبوونی هیچ ئاستەنگێك.
كردنەوەی ئەم بازگەیە دەبێتە هۆی بوژانەوەی جموجۆڵی بازرگانی و كەمكردنەوەی ئەو فشارانەی لەسەر بازرگانان و هاوردەكارانی هەرێمی كوردستان هەبوون لە كاتی گواستنەوەی كاڵاكانیان.



