شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سمکۆ ناکام بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی نووسەر (سمکۆ ناکام)، زۆر غەمباربووم 

پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هەموو نووسەران و هونەرمەندان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

بەم کۆچە خاوەن قەڵەمێک بێدەنگ بوو، کە چیرۆکەکانی ژیانی کۆمەڵگەی بە دیدێکی هونەری ئاست بەرز دەکردە دراما. بۆ هەمیشە بەرهەمەکانی لە یادی هەموواندا دەمێنێتەوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد