وەزیری پێشمەرگە بریندارێکی هێرشە مووشەکیەکەی بەسەرکردەوە
سام
٥ی نیسانی ٢٠٢٦
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی یەکێک لەو پێشمەرگانەی کرد کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بریندار بووبوو.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە: شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی 4ـی 2026، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر سەردانی یەکێک لەو پێشمەرگانەی کرد کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بریندار ببوو.
وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: لەو بەسەرکردنەوەیەدا، کە بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی و بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی یاوەری بوون؛ وەزیری پێشمەرگە لە نزیکەوە لە رەوشی تەندروستی پێشمەرگە بریندارەکەی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت هەموو تواناکانی دەخاتە گەڕ و چی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەنجامی دەدات.



