کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت
محەمەد رزگار
٣ی نیسانی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم لە 48 سەعاتی داهاتوودا، بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات ئەگەری لێزمەبارانی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنوریەکان .
ئاشکراشیکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی



