شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 14 ملیار دینارە
محەمەد رزگار
٣ی نیسانی ٢٠٢٦
ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەووە، کە زیاتر لە 14 ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویکردەووە، لە رۆژی 28ـی3ـی2026 تا 3ـی4ـی2026 داهاتی نانەوتی 14 ملیار و 666 ملیۆن و 997 هەزار دینار بووە.
بەپێی داتاکان، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە شەش ملیار دینار داهات زیادی کردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت ئاماری مانگی رابردووشی بڵاکردوەتەوە، کە 35 ملیار و 894 ملیۆن دینار بووە.
جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.


