ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئۆتیزمە و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەرێم چەند چالاكییەكی جیاواز بەڕێوەدەچن.

نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 2ی نیسانی هەموو ساڵێكی وەك رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم داناوە كە ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەكە و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری خێزانەكان لەبارەی ئۆتیزمەوە.

لە هەرێمی كوردستانیش چەندین چالاكی جیاواز بۆ ئەو مەبەستە رێكدەخرێن و كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستانیش دەڵێت: ئۆتیزم حاڵەتێكی ترسناك نییە.

تا ساڵی رابردوودا، نزیكەی چوار هەزار حاڵەتی ئۆتیزم لە هەرێمی كوردستاندا تۆمار كراون و بۆ چارەسەری سەرجەم ئەو حاڵەتانەش تەنها 10 سەنتەری حكومی و 39 سەنتەری تایبەت بوونیان هەیە.