بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، بەهۆی کۆچی دوایی د. تالیب موراد پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان هەڤاڵی کۆچکردوو عادل موراد دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان هەڤاڵی کۆچکردوومان کاک عادل موراد

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی زانستی و نیشتمانپەروەری کوردستان د. تالیب موراد، برای هەڤاڵی کۆچکردوومان کاک عادل مورادمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە مێژووی پڕشانازیتان لە خەباتدا بۆ کوردستان دیار و بەرچاوە و مایەی شانازیی هەموو لایەکمانە.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.