بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە چەند دیدارێکی جیاوازدا چاویکەوت بە هەریەک لە د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، وەستا رەسوڵ و سالار مەحمود، ئەندامانی سەرکردایەتی، ئەمەل جەلال و هەڵۆ قەرەناوی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین.

سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی نوێی ژمارەیەک لە هەڤاڵان لە ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، دۆخی ناوچەکە بەهۆی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانەوە ناهەموارە و وادەخوازێت کاری لەپێشینەی هەمووان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بێت.

لە دیدارەکاندا سەرۆک بافڵ پشتیوانی بۆ هەڤاڵان دووپاتکردەوە و روونکردنەوەی لەبارەی سیاسەت و ستراتیجی یەکێتی خستەڕوو و جەختی لە پابەندبوون بە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە ململانێکان کردەوە.