مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی 92ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق دەکات و دەڵێت: حزبی شیوعی عیراق لە خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەدا دژ بە رژێمی دكتاتۆری  شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی تری عیراق و كوردستان، مێژوویەكی پڕ لەسەروەری و قوربانیدانی هەیە.

دەقی پەیامەکە

بەرێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی  حزبی  شیوعی عیراق  

لەیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتاندا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.

حزبی شیوعی عیراق لە خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەدا دژ بە رژێمی دكتاتۆری  شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی تری عیراق و كوردستان ، مێژوویەكی  پڕ لەسەروەری و قوربانیدانی هەیە كە بۆ  ئەمرۆش هەموان پێویستمان بەو هاوهەڵوێستی و پێكەوەییە هەیە بۆ خۆ بە دوورگرتن لە پریشكی ئەو شەڕەی  ناوچەكەی گرتۆتەوە.

دووبارە یادی 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبە  تێكۆشەرەكەتان پیرۆز بێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

 

مەكتەبی سیاسی

 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان