لیندسی گراهام دیدارێک تایبەت بە پرسی کورد سازدەکات
سام
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦
سێناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام، دیدارێکی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد سازکرد.
نەسرەدین بالیسانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەرەفی بەشداریمان هەبوو لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ سێنەتۆر لیندسی گراهام، یەکێک لە دۆستە دێرین و کاریگەرەکانی گەلەکەمان لە کۆنگرێسی ئەمریکا. لەم دیدارەدا، باس لە پڕۆژەیاسای نوێی پاراستنی کورد و داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و نەتەوەی کورد کرا.
گرنگترین خاڵەکانی وتارەکەی سێنەتۆر گراهام:
- داننان بە قوربانییەکانی کورد: سێنەتۆر بە رێزەوە باسی لە رۆڵی قارەمانانەی هێزە کوردییەکان کرد لە تێکشکاندنی داعـ.ـش. ئاماژەی بەوە کرد کە کورد یەکەم هێز بوو دڵسۆزانە هاتە مەیدان و بە قوربانییەکانیان بوونە هۆی ئەوەی کەمترین سەربازی ئەمریکی گیان لەدەست بدەن.
- پاراستنی کورد لە هەڕەشە ئیقلیمییەکان: گراهام جەختی کردەوە کە پڕۆژەیاسا نوێیەکەی لە کۆنگرێس، دەبێتە "زەمانەتێکی یاسایی" بۆ پاراستنی کورد و رێگریکردن لە هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی و وەستانەوە لە دژی هەڕەشەکان.
- بەرپرسیارێتی لۆبیکردن: پەیامێکی راشکاوانەی ئاراستەی هەموومان کرد؛ وتی ئەرکی کوردانی نیشتەجێی ئەمریکایە کە لۆبی بۆ ئەم یاسایە بکەن و ئەندامانی تری کۆنگرێس و سێنەتۆرەکان ئاشنا بکەین بەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەی دەنگی پێویست بهێنێت.
- یەکدەنگی نەتەوەیی: داوای کرد لەم قۆناغەدا هەمووان یەکدەنگ بن و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی بخەنە پێش هەموو شتێک، چونکە یەکڕیزی کلیلی سەرکەوتنمانە لە واشنتۆن.



