وەزیری دەرەوەی پاكستان رایگەیاند، ئێران رەزامەندی دەربریوە لەسەر تێپەربونی 20 كەشتی تر لە رێی گەروی هورمز كە ئاڵای پاكستانیان لەسەرە و ترەمپیش پێشوازی لێدەكات.

محەمەد ئیسحاق، دار وەزیری دەرەوەی پاكستان لە نوسراوێكدا لە ئێكس بڵاویكردوەتەوە ، ئێران رێگە دەدات 20 كەشتی تر بە گەروی هورمزدا تێبەپرێت كە ئاڵای پاكستان هەڵدەگرن و دەشڵێت رۆژانە دوو كەشتی گەروەكە تێدەپەرێنن . 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش وەك پێشوازییەك لەو هەنگاوە  ، دوبارە بڵاوكراوەكەی وەزیری دەرەوەی پاكستانی بڵاوكردوەتەوە. 

پێشتریش وەزیری دەرەوەی پاكستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا و دوپاتیكردەوە كە دیالۆگ و دیپلۆماسیەت تەنها رێگەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا ، بریاریشە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە لەئیسلام ئاباد كۆبونەوەی چوار قۆڵی  نێوان وەزیرانی دەرەوەی پاكستان و میسر و سعودیە و توركیا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی جەنگی ئێران بەرێوەبچێت.