سوپای پاسدارانی ئێران دوای هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر زانكۆكانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند كە زانكۆكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە وڵاتانی ناوچەكە دەكاتە ئامانج.

سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریی داوەتە خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ ئەمریكییەكانی نیشتەجێ لە ناوچەكە و داوای لێكردوون لە زانكۆكان دووربكەونەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بە بۆردومانكردنی زانكۆی عیلم و سەنعەت لە تاران، هێڵی سووریان بەزاندووە و لەمەودوا وەك تۆڵەیەك، هەموو زانكۆكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا دەكرێنە ئامانج.

سوپای پاسداران مۆڵەتی تا رۆژی دووشەممە كە دەكاتە 30 ئاداری بۆ كۆشكی سپی داناوە تا بە رەسمی دان بەوەدابنێت كە زانكۆی عیلم و سەنعەتی بۆردومان كردووە ئەگەرنا هەڕەشەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سوپای پاسداران: زانكۆكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە دەكەینە ئامانج