قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا ئیدانەی بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکات و دەڵێت: بیری حکومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم و عیراق.
 
دەقی پەیامەکە...
 
بە ئامانجگرتنی ماڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە توندی ئیدانەی دەکەین. بیری حکومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق. هەربۆیە ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و رووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی تری عێراق.