کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت
بڵند
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦
وێنە؛ بڵند عەبدوڵکەریم
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ناوچەکە هەوری تەواو دەبێت و بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە 48 سەعاتی داهاتوودا بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعتای داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێسبینییەکان، باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، مەوداى بینین لەنێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتردا دەبێت و خێرای باش لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت.
لە بارەی کەشێ سبەینێ یەکشەمەشەوە، کەشناسی هەرێم دەڵێت؛ هاوسیوەی ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچر بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە
بە گوێرەی پێشبینییەکانیش بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شیوەیە دەبێت؛
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی



