وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشدارییەکی توند ئاراستەی دەسەڵاتی سوریا دەکات و رایدەگەیەنێت، کە رێگە نادەن هێرش بکرێتە سەر پێکهاتەی دروز لە ناوچەی سوەیدا.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، کە ئەو و سەرۆک وەزیران فەرمانیان بە سوپا کردووە ژێرخانی سەربازی  حکومەتیسوریا لە پارێزگای سوەیدا بکەنە ئامانج، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەر هەوڵێکی زیان گەیاندن بە دروزەکان.

 کاتز جەختی لەوەش کردەوەتەوە، کە ئیسرائیل رێگە نادات دەسەڵاتی سوریا شەڕی دژ بە ئێران و حزبوڵا بقۆزێتەوە بۆ لێدان لە دروزەکان  و بە هێزەوە لە هەموو بەرەکان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانیان و دابینکردنی ئاسایشی ئیسرائیل و هاوپەیامناەکانی.

ناوبراو، راستەوخۆ روی کردوەتە دیمەشق و پێی وتون، تەلئەبیب دەستەوەستان ناوەستێت بەرامبەر هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر دروزەکان بە بیانووی جەنگەوە.