رۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە،  ئاستی تێپەڕبوونی نەوت بە گەروی هورمزدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و گەیشتووەتە 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی خەمڵاندنەکانی بانکی(گۆڵدمان ساکس)، ئەم رێژەیە دابەزینێکی مەترسیدارە بەراورد بە رەوشی ئاسایی، کە پێشتر رۆژانە زیاتر لە 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا تێدەپەڕی و ئەو بڕە یەکسان بوو بە کۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا.

ئەم پاشەکشە گەورەیە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر جووڵەی وزە و بازاڕەکانی جیهان دروست کردووە.