بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و بەردەوامی شەڕ وڵاتی کوەیت، لەبارەی ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریەوە راگەیەندراویکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ هەموو بۆنە  وئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هۆڵەکاندا قەدەغەیە تا کاتێکی نادیار.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە دەوڵەتی کوەیت،  بڕیارێکی نوێی دەرکردوە و کە ئەنجامدانی هەموو جۆرە ئاهەنگ و بۆنەیەکی هاوسەرگیری لەو هۆڵانەی، کە سەر بە وەزارەتەکەن رادەگیرێت تا کاتێکی نادیار.

 وەک ئاماژەیان پێکردوە،  ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی وەزارەتی ناوخۆدایە  بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گشتی دراوە و لە رێکەوتی دەرچوونی راگەیەندراوەکە تا کاتێکی نادیار کاری پێدەکرێت.

هەروەها وەزارەتەکە داوای لەو کەسانە کردووە، کە پێشتر هۆڵیان گرتوە و دەیانەوێت هەڵیبوەشێننەوە، سەردانیان بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و وەرگرتنەوەی مافەکانیان.

وڵاتی کوەیت داواش لە هاووڵتییانی دەکات، پابەندبن بەو رێنمایی و رێکارە خۆپارێزییانەی، کە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە دەرچووە بە مەبەستی پاراستنیان.