حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە رزگارکردنی سەرجەم دیلەکانیان لە زیندانەکانی ناوچەی کەناراوەکانی رۆژئاوای وڵاتەکە.

عەبدولقادر مەرتەزا، سەرۆکی کۆمێسیۆنی کاروباری ئۆخسیرەکانی حوسییەکان رایگەیاند: دیلەکان لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی طارق ساڵح، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی یەمەن ئازادکراون.

ئەم راگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە ناوچەی کەناراوەکانی رۆژئاوا رووبەڕووی پێشهاتی مەیدانی خێرا بووەتەوە؛ بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، حوسییەکان کۆنتڕۆڵی شاری ستراتیژی "مەخا"یان لەسەر دەریای سوور و گەروی باب مەندەب کردووە، جگه لە چوونەناوەیان بۆ ناوچەکانی حەیس و خووخە لە باشوری پارێزگای حودەیدە بەهۆی پاشەکشەی ته‌کتیکی هێزە حکومییەکان.

لە بەرانبەردا، طارق ساڵح فەرمانی بە هێزەکانی حکومەت کردووە بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانیان و دروستکردنی ژووری ئوپەراسیونی جێگرەوە.

ئەم شەڕ و پێکدادانە دژوارانە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان خێزان بەرەو شاری عەدەن و پارێزگاکانی باشور بە مەبەستی پاراستنی گیانیان.