قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە مەبەستی بەدوداچوون بۆ کێشەکانی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەسەرکردەوە.
 
لە سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: هەرچەندە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەمبووەتەوە و دەبێت کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنان بکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هاووڵاتییان تووشی کێشەی بێ کارەبایی نەبنەوە.
 
لە سەردانەکەی جێگری سەرۆک وەزیراندا، پرسی پەرەپێدانی "سۆلار سیستم" و نۆژەنکردنەوەی سیستمی بەرهەمێهانی کارەبا لە بەنداوەکانەوە تاوتوێ کراوە.