سەرۆکی فەرەنسا سەقامگیری و ئاسایشی عیراق و هەرێمی کوردستانی دووپاتدەکاتەوە
٨ی ئازاری ٢٠٢٦
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و تێیدا دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سەروەری، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عیراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و پابەندیی فەرەنسای بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، هەروەها هاوسۆزی خۆی بەرانبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی دەربڕی.
وتیشی، لە گفتوگۆکاندا هاوڕابوون لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ملمڵانێی ناوچەکە.
سەرۆکی فەڕەنسا دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سەروەری، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عیراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.



