دڵنیای لە بونی بڕی پێویست لە گازی شل دەدرێت و بەڕێوەبەری گشتی  کۆمپانیای غازی باکوری کەرکوک، رایگەیاند رۆژانە 120 تۆن غازی شل بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەکەین.

ئەندازیار ئەحمەد عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای غازی باکور بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوان  رۆژانە بری دیاریکراوی غازی شل لەوەزارەتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەکەین.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای غازی باکور دەشڵێت؛ ئەو بڕە غازەی لەئێستادا بۆ سلێمانی دابین دەکرێت 120 تۆنە لە رۆژێکدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە هیچ ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا نەهاتوە و بەردەوامیش دەبێت.

دڵنیایشیدا، هیچ گرفتێک نییە لەبەرهەمهێنانی غازدا لەکەرکوک و بەرهەمهێنانی غاز بەردەوامە،  ئەحمەد عەبدولمەجید توشیەتی؛  کۆمپانیاکەیان نەک بۆ سلێمانی بەڵکو بۆ کەرکوک و موسڵ و سەڵاحەدینیش غاز دابین دەکات.