شەو رابردوو ژمارەیەك درۆن ئاراستەی هەولێر و سلێمانی كران
ئاکام مستەفا
٨ی ئازاری ٢٠٢٦
شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ 10 جار بە درۆن هێرش كرایە سەر هەولێر و بەهۆیەوە ئەندامێكی ئاسایشی فرۆكەخانە گیانی لەدەستدا، چەند جارێكیش هێرشكرایە سەر سلێمانی بەڵام سەرجەمیان پوچەڵكرانەوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێجار بە درۆن هێرشكرایەسەر بارەگای یو ئێن لە نزیك هۆتێل تایتانیك و فەرماندەیی هێزەكانی 70، بەڵام سەرجەم هێرشەكان تێكشكێنران.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەچوار درۆن بارەگای هێزەكانی70 و هەروەها بە دوو درۆن نزیك بارەگای یو ئێن و نووسینگەی كونسوڵگەری توركی لەشاری سلێمانی كراوەتە ئامانج و هێرشەكان هیچ زیانێكی مرۆیی نەبووە.
هاوكات هێرشكرایە سەر بارەگاكانی پێشووی كۆمەلەی شۆرشگێڕان لە ناوچە زرگوێزەڵە و بەهۆیەوە كەسێك گیانلەدەستداوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ 10 جار هێرشی درۆنی كرایە سەر هەولێر بەڵام سەرجەمیان خرانە خوارەوە، بەشێك لە درۆنەكانیش ئاراستەی فرۆكەخانەی هەولێر كرابوون و بەهۆی هێرشەكانەوە كارمەندێكی ئاسایشی فرۆكەخانە گیانی لەدەستدا و كارمەندێكی تر برینداربوو.



