دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێکی بەپەلەی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر سلێمانی بڵاوکردەوە و تێیدا وردەکاری چەند هێرشێکی بۆ سەر شاری سلێمانی و دەوروبەری ئاشکراکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، شەوی 8ـی3ـی2026، دووجار لەسەر یەک و بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، بارەگای هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کرایە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشێکی دیکەدا، بە دوو درۆن دەوروبەری بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) و نوسینگەی کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە شاری سلێمانی کرانە ئامانج.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا هیچ زیانێکی مرۆیی نەکەوتووەتەوە.

راشیگەیاند، لێكۆڵێنەوە لەروداوەكە بەردەوامە.