بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت هەرێمی كوردستان لە چەندین لاوە هێرشی دەكرێتەسەر و حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هێرش ناكەنەسەر ئێران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند، بەشێوەیەكی كتوپڕ جەنگەكە دەستیپێكردووە و هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی بۆردومان دەكرێت لە چەندین لاوە.

وتیشی، لایەنە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە دەرەوەی خاكی ئێرانن و لە نزیك سنوری ئەو وڵاتەن و ئۆپراسیۆن ئەنجام نادەن و ئەو جوڵەیەش زیان بەخشە كورد ببێتە بەشێك لەو شەڕە.

دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ كوردی بە شەڕكەرێكی نایاب ناوبردووە و ئاماژەی بە پاراستنی خەڵكی عیراق لەو شەڕە كردووە كە لە پێشینەی كارەكانە و سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئەو ساڵانە دەربڕیوە كە كورد لەگەڵ هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا خزمەتیان كردووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی وایە لە ئێستادا گۆڕینی دەسەڵات ئەگەرێكی بەهێز نییە و تاران بە توندی بەرگری دەكات.