بەهۆی هێرشێکی گروپە لەیاسادەرچووەکانی عێراق بۆ سەر کێڵگەی نەوتی ئێچ کەی ئێن لە سنوری دهۆک، پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیەدا راگیرا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت؛ شەوی رابردوو هێرشكراوەتەسەر كێڵگەی نەوتی ئێچ كەی ئێن  لە سنووری دهۆك و هێرشەكە لەلایەن گروپێكی لە یاسادەرچووی عیراقەوە ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەكەوە زیان بە كێڵگەكە گەیشتووە و بەرهەمهێنان تێیدا راگیراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هێرشانە ئامانجیان تێکدانی ژێرخانی ئابورییە و ئەرکی حکومەتی عیراقە، رێگری لەو گروپانە بکات کە زیان بە داهاتی گشتی سەرجەم وڵات دەگەیەنن.