داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە
محەمەد رزگار
٦ی ئازاری ٢٠٢٦
ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە حەوت ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویکردەوە، لە رۆژی 28ـی2ـی2026 تا 6ـی3ـی2026 داهاتی نانەوتی حەوت ملیار و 643 ملیۆن دیناربووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە 15 ملیار دینار داهات کەمی کردووە.
جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.



