ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر راپەڕینی هاووڵاتیانی بازیاندا تێپەڕدەبێت
٦ی ئازاری ٢٠٢٦
ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر راپەڕینی هاووڵاتیانی ناوچەی بازیان و دەوروبەریدا تێپەڕ دەبێت.
ئەمڕۆ 6-3-2022، 34 ساڵ بەسەر راپەڕینی هاووڵاتیانی بازیان تێپەڕ دەبێت، كەڕۆژێك دوای راپەڕین-ی شاری رانیەی دەروازەی راپەڕینە، هاووڵاتیانی بازیان دژی زوڵم زۆری رژێمی بەعسی فاشیزم لەناوچەكە راپەڕین و تەخت و تاراجی دیكتاتۆرییەتیان لەناوبردو تەپڵی سەركەوتنی كۆتایی هێنان بە زوڵم زۆریان لێدا، دواتریش شارەكانی تری وەك سلێمانی و هەولێر و دهۆك و كەركوكی قودسی كوردستان-یش راپەڕین و كۆتایی بە زوڵم و زۆری حزبی بەعسی فاشیزم هێنرا.
هاوکات، پێشكەوتنی راپەڕین لەبازیان، رۆڵێكی گرنگی هەبوو بۆ سەركەوتنی راپەڕین لەسلێمانی و ئاسانكردنی راپەڕین لەناوچەكانی تر.
هەروەها بە ئازادكردنی بازیان توانرا رێگە لەسوپاو هێزە ئەمنییە داپڵۆسێنەرەكەی رژێمی بەعسی فاشیزم لەشاری سلێمانی بگیرێت بۆ ئەوەی لەو رێگە سەرەكییە نێوان سلێمانی – كەركوكەوە هەڵبێن و ئەمەش بەشێك بوو لەو پلانە سەربازییەی كە ئەو كات بەرەی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی راپەڕین لە شارەكانی كوردستان رێكی خستبوو.



