حکومەتی هەرێم: ئەو هاووڵاتیانە گیریان خواردوە دەتوانن لە سعودییەوە بگەڕێنەوە
بڵند
٥ی ئازاری ٢٠٢٦
حکومەتی هەرێم، راگەیەندراویكی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە، دوای هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هێنانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی، کە گیریان خواردووە، بە سوپاسەوە شانشینی عەرەبیی سعودیە سنورەکانی بەڕووی ئەو کەسانەدا کردەوە، کە دەیانەوێت لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی عەرعەرەوە بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەبێت.
حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو هاووڵاتیانەی گیریانخواردوە، دەتوانن راستەوخۆ لە ئیمارات بچنە سعودیەو لە خاڵی سنووریی (البطحاء) ڤیزا وەردەگرن و دواتر دێنەوە عەرعەر و لەوێشەوە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەو هاووڵاتییانەی لە ئیماڕاتن، حکومەتی هەرێم دەڵێت؛ ئەو هاووڵاتییانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە، دەتوانن سوود لەم دەرفەت و رێکارە وەربگرن بۆ گەڕانەوەیان بەسەلامەتی.


