رۆژی پێنجشەممە 5ـی ئازاری 2026، نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی کۆماری عیراق، راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە

واز لەگەلی کورد بهێنن، داردەستی کەس نابین

سلێمانی، عێراق- لەساڵی ١٩٩١دا هانی گەلی کورد درا بۆ ڕاپەڕین دژی رژێمی سەدام حسێن، بەڵام ڕووبەڕووی چارەنووسی خۆیان کرانەوە کە کەینوبەینەکە گۆڕا ! و کەس بەرگری لێ نەکردین کاتێک کۆپتەری جەنگیی و تانک بۆ رووبەڕوبونەوەی ڕاپەڕین بەکارهات. هێشتا ئەو یادەوەرییانە لەبیر و هۆشماندا ماوە. ئەمڕۆ یادی ئەو سەردەمەی ڕاپەڕین دەکەینەوە و لە بیری  ناکەین کە چی لێوە فێربووین.

بەم دوواییانە بینیمان چی بەسەر باکوری خۆرهەڵاتی سوریا یان رۆژئاڤا هات. دوای ئەو هەموو بەڵێنانەی بەکوردانی ئەوێ دران و چۆن لەریزی پێشەوەی بەگژداچونەوە و جەنگ دژی داعش وەستانەوە، بینیمان لە کۆتاییدا چۆن مامەڵە کران.

ئەمڕۆش، دواجار گەلی کورد لە عێراق چێژی سەقامگیری و شکۆمەندی کرد. لەبەر ئەم هۆکارە، سەختە، بگرە مەحاڵە، کورد قبوڵی بکات کە ببێتە دەستکەلای هێزە زەبەلاحەکانی جیهان.

ئەزمونەکانی پێشوو و بەڵێنەکان شاهیدن. زۆربەی کات کە پێویستی بەهێز و قوربانیدان دەبێت پەنا بۆ کورد دەبرێت. بۆیە داوا لەهەموو لایەنە بەشەڕهاتووەکان دەکەم: واز لەگەلی کورد بهێنن. ئێمە داردەستی کەس نابین.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

خانمی یەکەمی عێراق

پێنج شەممە، ٥ ی ئازار ٢٠٢٦