قائیمقامی سلێمانی بە وەكالەت: موەلیدە ئەهلییەكان رۆژانە كارەبا بە هاووڵاتیان دەدەن
٣ی ئازاری ٢٠٢٦
لە دوای كۆبوونەوەی جێگری پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی بەوەكالەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بڕیاردرا موەلیدەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن.
فازڵ عومەر قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە وەكالەت لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی رۆژانە لە سەعات چواری ئێوارە بۆ سەعات یەكی شەو كارەبا بە هاووڵاتیان دەدەن، بۆ پارشێویش لە سەعات چوار بۆ پێنج و 30 خولەك كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان.
لەبارەی دیاریكردنی نرخی ئەمپێرەكانی كارەباش رایگەیاند، لە داهاتوودا بە پێی دیاریكردنی نرخی گاز لەلایەن لیژنەی نەوت و گاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیار لەسەر نرخەكەی دەدرێت.



