نێچیرڤان بارزانی: سەرەخۆشی قوڵمان ئاڕاستەی گەلی ئێران دەکەین بۆ شەهیدبوونی ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌يى
سام
١ی ئازاری ٢٠٢٦
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردايه‌تيى ئێران ده‌كات.
دەقی پەیامەکە
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردايه‌تيى ئێران ده‌كه‌ين بۆ شه‌هيدبوونى خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌يى، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و زاناى ديارى ئايينى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له‌م كاته سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/3/1



