وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هەناردەكردنی غازی سروشتیی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا
محەمەد رزگار
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦
هەناردەکردنی غازی سورشتیی بۆ وێستگەکانی کارە کەمدەبێتەوە و وەزارەتی کارەباش دەڵێت: هەوڵدەدەن کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر هاوبەشان کەم بکەنەوە.
وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و کارەبا راگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بڵاوکرەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، هەناردەكردنی غازی سروشتیی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا.
لە راگەیەنراوەکدا ئەوەشخراوەتەڕوو، توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500- 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە.
ئاشکراشیانکرد،هەوڵ دەدەن كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشان كەم بكەنەوە.



