وەزارەتی دارایی هەرێم: ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی شوبات رەوانەی بەغداد دەکرێت.
راهۆز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە 23ی شوباتی 2026، لیستی موچەی مانگی (دووی)شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغداد دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، تیمی تەکنیکی وەزارەتەکە هاوکات لەگەڵ لیستی موچە، راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی کانوونی دووەمیشی رەوانە کردوە.
بڕیارە سبەی سێشەممە، سەرجەم لیست و راپۆرتەکان بە رەسمی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێن.



