دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانی عیراقی، رایدەگەیەنێت: لە 19ـی3ـی2026وە، فڕۆکەخانەی سلێمانی ناوەکەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی دەگۆڕێت و لە بۆردی زانیاری فڕۆکەوانیدا بە ناوە نوێیەکەیەوە تۆمار دەکرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی، بڕیارەکە لە 19ی3ی2026دا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،دوای ئەوەش لە سەرانسەری جیهان و لە نەخشەی فڕۆکەوانیدا بە ناوە نوێیەکەیەوە تۆمار دەکرێت.

 ئەم رێکار و گۆڕانکاریانە، بەشێوەی رەسمی لە کەرتی فڕۆکەوانی شارستانی و هێما و زانیارییە هونەرییەکانی تایبەت بە فڕۆکەخانەکان جێبەجێدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە 3ی10ی2025، ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی گۆڕی، ئەمەش وەک رێز و پێزانینێک بۆ خەباتی بێوچانی سەرۆک مام جەلال لە رووبەڕووبونەوەی دیکتاتۆرییەتدا.