دوای سەردانیکردی مەیدانی پارێزگار بۆ گەڕەکی نەورۆز، ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز، رایگەیاند،  بە بڕیاری رێبوار تەهای پارێزگاری سوپای عیراق لە گەڕەکی نەورۆزی شارەکە دەکشێتەوە .

شەوی رابردوو بەشێک لە سوپای عیراق هەڵیان کوتایە سەر ماڵێکی کورد لە گەڕەکی نەورۆز و بە زەبری هێز خاوەن ماڵەکەیان ناچارکرد، خانوەکەی بە جێبهێڵێت.

ئەم روداوەک کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و رێبوار تەها سەردانی خانوەکەی کرد و رایگەیاند، هێزەکە دەکشێنەوە و لە ئێستادا کلیلی خانوەکە بەدەستی خاوەن ماڵەکەوەیە، کە لە دوای سێ رۆژ گەڕانەوەیان بۆ ئەو خانوە سوپای عیراق دەریان کردوون.

پارێزگاری کەرکوک  جەختیشیکردوە، سوپای عیراق بە تەواوەتی لەو ناوچەیە دەکشێتەوە و کێشەکەیان چارەسەر کردوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە ئێستادا ئەو هێزە ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوە لەگەڕەکی نەورۆز و داوایان کردوە لەکاتی کشانەوەدا وێنەیان نەگیرێت لەلایەن میدیاکانەوە.