بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما  دوو بۆ سێ پلە بەگشتی بەرز دەبنەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 23پلەی سیلیزی

پیرمام: 22 پلەی سیلیزی

سۆران: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24پلەی سیلیزی

دهۆک: 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی