بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆریەكی غاز لە ناوچەی باجوان لە سنوری كەركوك تەقییەوە
٢١ی شوباتی ٢٠٢٦
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆریەكی غاز لەناوچەی باجوان لە سنوری كەركوك تەقییەوە و دوای چەند سەعاتێك لەلایەن بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵكرا.
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای غازی باكور بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بۆریەكی غاز لەناوچەی باجوان لە سنوری كەركوك تەقییەوە و غاز لە نێوان هەردوو كێڵگەی (ئەی بی یەك و ئەی بی دوو) لە باجوان دەگوازێتەوە.
وتیشی، هۆكاری تەقینەوەی بۆرییەكە تەكنیكی بووە و ئاگرەكەش نزیكەی دوو سەعات و نیو بەردەوام بووە، دواتر لەلایەن بەرگری شارستانی كۆمپانیاكەوە كۆنترۆڵكراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.



