سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەشاری هەولێر پێشوازیكرد، لە وەفدێکی پارتی چەپی سوید، کە پێکهاتبوون لە  یۆناس سیۆستێت ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ،یەکبون ئالپی ئەندامی بۆردی سەرکردایەتی پارتی چەپی سویدی.

ئەمڕۆ هەینی ،سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدێکی پارتی چەپی سوید لە هەولێر کۆبونەوە و  لە کۆبونەوەکەدا هەردولا تاوتوێی رەوشی سیاسی عیراق بەگشتی و هەرێمی کوردستانیان بەتایبەتی کرد.

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، كە یەكێتی نیشتیمانی کوردستان خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئەمنیە لە ناوچەکە بەتایبەت خوازیاری زیاتر توند و تۆڵترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە

ناوبراو، جەختیکردەوە لەوەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەی بەدەستخستنی زیاتری ماف و ئیمتیازاتەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عیراقدا