شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
بڵند
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٦
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە و نزیکە لە 12 ملیار دینار.
ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری شەفافیەت رایگەیاندوە، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی(14ـی 2ـی 2026 بۆ 20ـی 2ـی 2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان 11 ملیار و 660 ملیۆن و 306 هەزار و 700 دینار بووە.
دەشڵێت؛ لەو داهاتە لە 82%ی بەشێوەی نەختینەیە و 18%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهات کەمی کردوە.
جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.



